هاوژینی ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی کۆچی دوایی کرد

هاوژینی ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی کۆچی دوایی کرد
مەوداپرێس-

ھاوژینی ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

کەمێک پێش ئێستا خاتوو ئەگنیتا، ھاوژینی عومەر شێخمووس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سوید کۆچی دوایی کرد.

خاتوو ئەگنیتا ھاونیشتیمانییەکی سویدی بوو و یەکەم ژنی بیانی بوو کە لە شۆڕشی نوێی نەتەوەی کورددا بەشداری کردبێت و بۆ چەندین ساڵ وەکو پێشمەرگە لە شاخ و لادێکانی کوردستان خەباتی کردبێت.


AM:09:58:20/11/2019