میسی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر هاته‌ ده‌نگ

میسی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر هاته‌ ده‌نگ
 مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

پێگه‌ی ( parionspor )   فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردوه‌ که‌ میسی بڕیاری کۆتای ده‌دات و له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی بالۆن دور ئاماده‌ ده‌بێت .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ که‌ سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و ئاهه‌نگه‌یه‌ لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌ ئێستاوه‌ بڕیاری کۆتایداوه‌ که‌ ئاماده‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی ده‌بێت.

بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ کاتێکدا دێت که‌ پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد بوو که‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئه‌مساڵ بۆ کریستیانو رۆناڵدۆ ده‌بێت .

رۆژی 2/12/2019 و له‌ شاری پاریس ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشکرا ده‌کرێت .



PM:11:49:20/11/2019