پەرلەمانتارێكی مالیكی مەرجی بەغدا بۆ ناردنی بودجە و مووچە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات

پەرلەمانتارێكی مالیكی مەرجی  بەغدا  بۆ ناردنی بودجە و مووچە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات
مەوداپرێس- 

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسای رایدەگەیەنێت،  مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچە و پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2020 ئاشكرا دەكات. 

ئەحمەد كینانی  پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیكی بە مەوداپرێس-ی راگەیاند،  بەغدا دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتنێكی نوێ ئەنجام بدات". 

وتیشی" لەبودجەی ساڵی 2019 مەرجی بەغدا ئەوە بوو كە دەبێت رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی سۆمۆوە رادەستی بەغدا بكات بەڵام پێوەی پابەند نەبوو  وە یاساكەشی جێبەجێ نەكرد". 

كینانی ئاماژەی بەوەشكرد" لەبودجەی ساڵی 2020 كە هەفتەی داهاتوو بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمانی بكات و مەرجی بەغداش بۆ پێدانی پشكی هەرێم رادەستكردنی نەوت و خاڵە گومركییەكانی هەرێمە بەبەغدا". 

ئەوپەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا باسیلەوەشكرد" بەغدا وەكو ساڵی رابردوو ناكات و ئەگەر هەرێم رێككەوتن جێبەجێ نەكات ئەوا بەغداش مووچە و پشكی هەرێم نانێرێت". 


PM:10:54:21/11/2019