مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر
ریڤاڵدۆی به‌رازیلی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی شوێنگره‌وه‌ی راهێنه‌ری ئێستای یانه که‌ته‌لۆنیه ئاشکرا ده‌کات.
ریڤاڵدۆ ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که گالاردی ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئه‌رژه‌نتینی که‌سێکی شیاوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه له شوێنی ڤالڤیردی .
له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی ئه‌وه ده‌خاته روو که گالاردو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت ده‌سکه‌وتی باشی به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی رابردوو نازناوی جامی لیبهرتادوسی بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌رزکردۆته‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت رووبه‌ڕووی یانه‌ی فلامینگوی به‌رازیلی ده‌بێته‌وه له یاری کۆتای جامی لیبهرتادوس .
ریڤالدۆ باس له‌وه‌ش ده‌کات که گه‌یاندنی یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت بۆ دووساڵ له‌سه‌ر یه‌ک به یاری کۆتای جامی لیبهرتادوس خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌ی ئاشکرایه بۆ لێهاتووی و زیره‌کی ئه‌و راهێنه‌ره .