به‌رشه‌لۆنه‌ سێ یاریزانی نوێ ده‌کڕێت

به‌رشه‌لۆنه‌ سێ یاریزانی نوێ ده‌کڕێت
 مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کانی ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا سێ ئامانجی گرنگی هه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی مۆند دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی له‌ بڵاوکراوه‌کانی ئه‌مڕۆیدا که‌ وێنه‌یه‌کی ئه‌بیدالی به‌ڕیوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی 2020 دا سێ یاریزان ده‌گوازێته‌وه‌.

ئه‌و سێ کاره‌ی که‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامی ده‌دات بریتن له‌مانه‌ .

1-گواستنه‌وه‌ی یاریزانێکی لای هێڵی راست وه‌کو کیمتیچ یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن .
2- گواستنه‌وه‌ی یاریزانێکی هێڵی به‌رگری بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ( جیرارد پیکی )
3- گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێک بۆ شوێنی ( لویس سوارێز )



AM:10:09:22/11/2019