روسیا هۆشداری دەداتە توركیا

روسیا هۆشداری دەداتە توركیا
مەوداپرێس-

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا  رایگەیاند، پەلامارەكانی توركیا لە سووریا، رێخۆشكەر دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆڤ، لەبارەی بەردەوامی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان  هۆشداری دەدات  و دەڵێت:" هێرشەكانی توركیا هاوكارن بۆ سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی چەكدارانی داعش."

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ( پنتاگۆن) بڵاویكردبوەوە، پەلامارەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، ژیان و هێزی بەداعش بەخشیوەتەوە، بەجۆرێك لەتوانایدایە پەلاماری وڵاتانی رۆژئاوا بداتەوە.






PM:07:51:22/11/2019