شوێنگرەوەكانی عەبدولمەهدی دیاریكران

شوێنگرەوەكانی عەبدولمەهدی دیاریكران
مەوداپرێس- 

ئاژانسێكی روسی  رایدەگەیەنێت، لایەنەسیاسییەكانی عیراق سێ كەسایەتی بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی دیاری دەكەن و مەرجیشیان ئەوەیە كە دەبێت دوربێت لەپشك پشكێنەی حزبی. 

ئاژانسی سپۆتینگی روسی  لەزاری سەرچاوەیەكی  عیراقیەوە بڵاویكردەوە، لایەنە سیاسییەكان لە پێناو كۆتایپێهێنانی ئەم بارودۆخەی عێراق و كۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەكان  گفتوگۆیان لەسەر  جێگرەوەیەك كردووە بۆ شوێنەكەی عەبدولمەهدی. 

ئاماژەی بەوەشداوە، سێ كەس  باس كراوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق  بەبێ ئەوەی ناوەكانیان ئاشكرا بكات، بەڵام مەرجی سێ كەسەكەی باسكردووە  دەڵێت، ئەو كەسانەن كە بێ لایەن و دور لەپشك پشكێنەی حزبین. 

ئەوەشیخستووەتەڕوو، یەكێك لەوكەسانەی كەكاندیدە و لەسەر ئاستی عێراق ناسراوە بەڵام لایەنەكان لەبەر بونی لایەنگری حزبی رەتیانكردووەتەوە. 

هەروەك  سپۆتینك باسیلەوەكردووە، لایەنەكان و ئەوانەشی كە لەئێران نزیكن گەیشتوونەتە  ئەو بڕوایەی كە گۆڕینی عەبدولمەهدی كارێكی پێویستە و دەبێت بەو هەنگاوە كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان  بهێنرێت. 



PM:09:47:22/11/2019