ژنێک بەسکێک چوار منداڵی بوو

ژنێک بەسکێک چوار منداڵی بوو
مەوداپرێس-

ژنێکی خەڵکی بەسرە بە سکێک چوار منداڵی بوو کە سێ منداڵیان کچە و یەکێکیان کوڕە.

فەرمانگەی تەندروستی بەسرە بڵاویکردەوە، کە ژنێکی 29 ساڵی خەڵکی شاری بەسرە لە نەخۆشخانەی زوبێری گشتی شارەکە بە سکێک چوار منداڵی بوو، کە بەرێگەی نەشتەرگەری منداڵەکان لە دایک بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکان پێکهاتوون لە کوڕێک و سێ کچ باری تەندروستی دایک و منداڵەکانیشی جێگیرە.



AM:10:15:23/11/2019