عەبدولمەهدی وەڵامی عەبادی دایەوە

عەبدولمەهدی وەڵامی عەبادی دایەوە
مەوداپرێس-

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە.

 لەراگەیەندراوێكی نوسینگەی عەبدولمەهدی هاتووە" پێشتر ئاگامان لەوادەی سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق هەبووە، مەبەست لە سەردانەکەش بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە بنکەی سەربازی (عەین  ئەسەد) لە پارێزگای ئەنبار بووە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە" ئاگاداریش کراوینەتەوە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سەردانی هەولێر بکات، لە کاتژمێر 12ی پاشنیوەڕۆش، پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئەنجامدا و دواین پێشهاتەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێکردووە".


باسیلەوەشكردووە" عادل عەبدولمهدی و مایک پێنس، تاوتوێی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقیشیان کرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان و چۆنێتی وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران.

پێشتریش عەبادی رەخنەی لەبێ  هەڵوێستی حكومەت گرت و ئەوەی بە پێشێلكردنی سەروەری ناوبرد و هەروەها نوسیوبوی كە بەغدا پایتەختی عیراقە نەك هەولێر. 



PM:11:11:23/11/2019