هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەكی بەكوردی دەركرد و هەڕەشە دەكات

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەكی بەكوردی دەركرد و هەڕەشە دەكات
مەوداپرێس-

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ زمانی كوردی  هەڕەشە لەداعش دەكات و دەڵێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان فراوانتر ده‌ستپێكردووه.

بۆ یه‌كه‌مینجار هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووە" بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و فراوانتریان ده‌ستپێكردووه و چه‌ندین چه‌كداری داعشیشیان كوشتووه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركردووه‌.

ئاماژە بەوەشدراوە، ‌ به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابوو، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان توندتر و فراوانتر بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌.



AM:09:33:24/11/2019