دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچوو

دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچوو
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچوو لەدادگای سلێمانی بڕیارە سێیەم دانیشتنی دادگا لە سێشەممەی داهاتوو بێت.

لەوبارەیەوە بنار عادل، پارێزەری سێوان قادر بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ 25ی تشرینی دووەمە 2019 دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا وتەی پێنج خوشکی سێوان قادر وەرگیرا، بەڵام یەکێک لە خوشکەکانی لەبەر ئەوەی نەخۆش بوو ئامادە نەبوو".

پارێزەرەکەی سێوان باسی لەوەکرد "دادگایی کردنەکە زۆرباش و بێ لایەنانە بەڕێوە چوو، وتەی شایەتحاڵەتەکان و پارێزەرەکان وەرگیرا".

سەبارەت بە دانیشتنی دانیشتنی داهاتووی دادگا بۆ دۆسیەکە بنار عادل وتی "بڕیارە رۆژی سێشەمەی داهاتوو 3ی کانوونی دووەمی 2019 دانیشتنی سێیەمی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوە بچێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی 16/12/2018 سێوان قادر و منداڵەکانی لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەودا سووتان و گیانیان لەدەستدا، بە وتەی سێوان قادر کە پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات لە نەخۆشخانە وتەی دا وتی "لەلایەن هاوسەرەکەوە ئاگر لە خۆی منداڵەکانی بەردراوە".



PM:02:43:25/11/2019