هەڵوێست نوێترین گۆرانی بەناوی "ئاسمان" بڵاو کردەوە

هەڵوێست نوێترین گۆرانی بەناوی
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

گۆرانیبێژی لاوی کورد هەڵوێست محەمەد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "ئاسمان" بڵاوکردەوە.

هەڵوێست، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "ئاسمان" بڵاو کردەوە کە یەکێکە لە گۆرانیەکانی فلیمی سینەمایی "پەیکەری دڵ".

هەڵوێست، لە ساڵی 1986 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی 2002 یەکەم بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە، لە ئێستادا خاوەن چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانیە، و هەروەها هەڵوێست یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە خاوەن هەوادارێکی زۆرە.


PM:09:41:29/11/2019