پۆتن: پۆلیسی سەربازی روسیا لە سوریایە بۆ بەرگری کردن لە کوردەکان

پۆتن: پۆلیسی سەربازی روسیا لە سوریایە بۆ بەرگری کردن لە کوردەکان
مەوداپرێس-

سەرۆكی روسیا رایگەیاند بەمەبەستی بەرگری کردن لە کورد پۆلیسی سەربازی روسیا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریایە ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجامی ئەرێنی لە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ توركیا لە ئارادایە. 

ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆكی روسیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "كە ئەنجامی ئەرێنی لە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ توركیا لە ئارادایە سەبارەت بە رەوشی ئەمنی لە سنوورەكانی سوریا و توركیا".

سەرۆکی روسیا باسی لەوەشكرد "بەمەبەستی بەرگری کردن لە کورد  پۆلیسی سەربازی روسیا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریایە". 

پۆتن وتیشی "کوردەکانی سوریا پێشوازی باش لە پۆلیسی سەربازی روسیا دەکەن، چونکە لە گرنگی بوونی ئێمە تێدەگەن لە ناوچەکە".


PM:03:09:30/11/2019