عادل عەبدولمەهدی وتاری ماڵئاوای پێشكەشكرد

عادل عەبدولمەهدی وتاری ماڵئاوای پێشكەشكرد
مەوداپرێس-

سەرۆك وەزیرانی عیراق  لە کۆبوونەوەی ماڵئاوایی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەکەی، رایگەیاند، حکومەتەکەی ئێمە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەستبەکار بوو، هاوشێوەی حکومەتی رزگاریی بوو.

عادل عەبدولمەهدی كەمێك لەمەوبەر لەوتارێكدا رایگەیاند،ەیوەندیی ئێمە و هەولێر زۆر باش بوو.

وتیشی،   خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەت کرد چاکسازی بنەڕەتی بکات ئێمەش هەوڵماندا بەڵام ئەم حکومەتە لە سایەی قەیرانێکی قوڵەوە پێکهێنرا.
 
عەبدولمەهدی ئەوەشیخستەڕوو، دەستلەکارکێشانەوەکەم بۆ هێورکردنەوەی ئەو قەیرانەی سەریهەڵداوە گرنگ بوو، داوا لە پەرلەمان دەکەم بە خێرایی کەسێک بۆ شوێنگرەوەم دیاری بکات.
 


PM:07:05:30/11/2019