تایبەتمەندییەکانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق ئاشکرا کرا

تایبەتمەندییەکانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق ئاشکرا کرا
مەوداپرێس-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرد، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عیراق چەند تایبەتمەندییەکایان بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق دیاری کرد.

ئەو پەرلەمانتارانە واژوویان کۆکردووەتەوە و داوایان لە سەرۆک کۆماری عیراق کرد کە دەبێت کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ کەسێکی نیشتیمانی و بێ لایەن بێت و خاوەنی رەگەز نامەی عیراقی بێت.
 
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە ئەوەیە کە نابێت ئەو کەسە پێشتر پەرلەمانتار بوبێت وە هیچ پۆستێکی دیکەی هەبوبێت لە حکومەتی عیراقیدا لە دوای ساڵی 2003وە، هەروەها دەبێت خۆپیشاندەران بڕیاری لەسەر بدەن کە ئەو کەسەیان دەوێت یاخود نەخێر. 
 
 
 




PM:03:13:01/12/2019