سوپا داوای پارە لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکات

سوپا داوای پارە لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکات
مەوداپرێس -

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە کەگیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان زیادی کردووە و سوپا و دام و دەزگا ئەمنییەکانیش داوای پارە لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەن.

دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی کورد، کە لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی لە دەست داوە، داوای پارە و شیرینییان لە بنەماڵەکەی کردووە.

 لە خۆپێشاندانەکانی تاران، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئیسلام ئاوا بە ناوی محەمەد ڕەزا محەمەدی بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ڕەزا محەمەدی بە مەبەستی کرێکاری چووە بۆ تاران و لە کاتی خۆپێشاندانەکان گولـلە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجی گیانی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمی محەمەدڕەزا داوای بڕی 60 میلیۆن تمەن و یەک پاکەت شیرینییان کردووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکی ئەو داواکاریانەیان جێبەجێ کردووە، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە.



PM:05:11:01/12/2019