سەبارەت بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی رونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی رونکردنەوە دەدرێت
مەوداپرێس -

 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، رونکردنەوە لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی حەلبوسی رونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ساختەیە".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووە "ئه‌و نامه‌یەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات دوورە لە راستییەوە و ساختەیە".

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە "محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهیچ شێوەیەک داوای دەستلەکارکێشانەوەی نەکردووە و داواش دەکات كه‌ناڵه‌كانی راگەیاندن ورد بن و پشت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ نه‌به‌ستن".


PM:06:18:01/12/2019