تورکیا بە سەدان رۆژنامەنووس لەکار دووردەخاتەوە
مەوداپرێس -
به‌هۆکارى مه‌ترسى دروستکردن بۆ سه‌ر ئاسایشى نیشتمانی لە تورکیا 685 رۆژنامەنووس مافی کارکردنیان لێوەرگیرایەوە.
له دانیشتنێکى په‌رله‌ماندا بۆ تاوتوێکردنى بوودجه، فواد ئۆکتهى جێگرى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند که کارتى رۆژنامەنووسیان له 685 ڕۆژنامه‌نووس سه‌ندووه‌ته‌وه.
ئۆکتهى ئاشکرایکرووە "ئەو رۆژنامەنوسانە پهیوهندىان به‌و گروپانهوە هەیە کە مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى وڵات".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌نقه‌ره له‌کاتێکدایه که رووبه‌ڕووى ئیدانه‌ى تووند بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤه‌وه سه‌باره‌ت به سنوردارکردنى کارى ڕۆژنامه‌وانى و ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌ری.
ساڵى 2018 ڕێکخراوى "کۆمیته‌ى پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان"ى ئه‌مریکى رایگه‌یاند که تورکیا بۆ سێیه‌م ساڵى له‌سه‌ر یه‌ک به‌خراپترین وڵات ماوه‌ته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌کردنى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان بهدهستگیرکردنى 68 ڕۆژنامه‌نووس.
زۆرترین خوێنراو
بابەتی پێوه‌ندار