ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا هۆشداری دەداتە سعودییە

ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا هۆشداری دەداتە سعودییە
مەوداپرێس -

 ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا هۆشداری دەداتە سعودیە لە ئەگەری هەڵبژاردنی داهاتوی وڵاتەکەیان کە فرۆشتنی چەک بەو وڵاتەرادەگرێت.

رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، جێرمی کۆربین  سەرکردەی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا رایگەیاندوە "ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتوی وڵاتەکەیان ببەنەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی پارتی پارێزگاران ئێستا دەیکات، ئەوان فرۆشتنی چەک بە سعودییەکان رادەگرن".

کۆربین دەڵێت " سیاسەتی نێودەوڵەتیبونی پارتەکەمان بەوجۆرەیە کە بودجەی تایبەت بۆ چەسپاندنی ئاشتی و نەهێشتنی ململانێکان تەرخان دەکەین و بڕی 513 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ وەبەرهێنان لەتوانا دپلۆماسییەکانمان تەرخان دەکەین ".


PM:08:09:01/12/2019