یەکەم کاندیدی شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی ئاشکرابوو

یەکەم کاندیدی شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی ئاشکرابوو
مەوداپرێس -

هاوڵاتیەكی عێراقی بە ناوی كەریم شوەیع عۆدە خۆی بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی كاندید كرد.

كەریم عۆدە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە "تەنها شەش مانگم پێبدەن، بە بێ مووچە دەبمە سەرۆك وەزیران، گۆڕەپانی تەحریر دەكەمە شوێنی لەسێدارەدانی گەندەڵكارە گەورەكان".

ئەمەش لە كاتێكدایە كە له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ یەكشەممەی پەرلەمانی عێراقدا، نامه‌ی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند كرا.


PM:08:47:01/12/2019