کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری عیراقە

کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری عیراقە
مەوداپرێس-

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر وه‌فدی باڵای ته‌ندروستی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و تاتوێی كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستییان كرد له‌هه‌رێمی كوردستان.

دکتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "داوامان له‌ وه‌فدی ته‌ندروستی عیراق كردوه‌ كه‌ زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌".

وتیشی "هه‌ندێك له‌به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، بۆیه‌ داوامان لێكردن كه‌ هاوكاریی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت".

باسێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی بارودۆخی ته‌ندروستی كه‌مپی ئاواره‌كان بوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌فدی ته‌ندروستی عیراق ره‌زامه‌ندییان نیشاندا كه‌ پێداویستی و پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان دابین بكه‌ن.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد "داوامان له‌ وه‌فدی میوان كردوه‌ كه‌ وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌مان بۆ دابین بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان لێكردن كه‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن له‌دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه‌ به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ داخراون".




PM:01:21:02/12/2019