خۆپیشاندەرانی عیراق دەرفێندرێن

خۆپیشاندەرانی عیراق دەرفێندرێن
مەوداپرێس-

رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند خۆپیشاندەرانی عیراق لەلایەن گروپە ملیلیشیا چەکدارەکان لە بەغدا دەرفێندرێن. 

رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ "هیومان رایتس ۆوچ" لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند "دیاردەی رفاندنی خۆپیشاندەران لەلایەن گروپ و میلیشیا چەکدارەکان لە بەغدا بەردەوامە".

ئاشکراشی کردووە "کە چارەنووسی حەوت خۆپیشاندەر و چالاکوانی رفێندراو لە بەغدا دیار نییە".


ئاماژە بەوەشکراوە "هێزە ئەمنییەکانی عیراقیش بەکەمتەرخەم لەبەرامبەر رفاندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن گروپ و میلیشیا چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات".




PM:02:14:02/12/2019