عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی

عێراق گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌ یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می جامی که‌نداو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

یاری نێوان ئه‌و دووهه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌یه‌کسان بوون به‌ بێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایهات

له‌ یارییه‌که‌دا داوه‌ر له‌ خوله‌کی 7 دا مسته‌فا محمدی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ کارتی سوور کرده‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن نه‌یتوانی سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت و گۆڵی بردنه‌وه‌ تۆماربکات.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌م یه‌کسان بوونه‌ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 7 خاڵ و به‌پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌که‌ی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی .

له‌ یارییه‌کی دیکه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ ئه‌نجامی 
( 4 – 2 ) گۆڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتدا سه‌ربکه‌وێت .


PM:08:00:02/12/2019