پێوەری ئاو تەنها سەرئێشەی بۆ هاوڵاتیان دروستکرد

پێوەری ئاو تەنها سەرئێشەی بۆ هاوڵاتیان دروستکرد
مەوداپرێس -

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "تا ئێستا سەدا 50 زیاتری خەڵک ئەو پێوەری ئاوەی نەبەستووەو هەندێک لە خەڵکیش کە بەستوویەتی لێی کردۆتەوە و ئەو پێوەرە تەنها سەرئێشەیە بۆ هاوڵاتیان".

مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەگەڵ  بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاووئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە کەموکورتییەکانی پێوەری ئاو کۆبوینەوە بەڵام تا ئێستا نەگەشتوین بە رێککەوتن".

مژدە مەحمود وتی "ئەو پێوەرە لە لایەن چەند کۆمپانیایەک دەبەسترێ، کە باس لە باشی و خراپی پێوەرەکان لە لایەن کۆمپانیاکانەوە دەکرێت لە کاتێکدا تەواوی ئەو پێوەرانە بێکوالێتین، لە کاتێکدا لەبازار هەمان پێوەر بگرە باشتریش هەیە بە 13 دۆلار، بەڵام ئەوان بە زۆرەملێ بۆ هەر پێوەرێک سەروی 40 هەزار دینار لە خەڵک دەستێنن".

وتیشی "پێوەری ئاو لە دونیادا هەستیارە  هەوا ناخوێنێتەوە، تا ئاوەکە بەر حاسەکە دەکەوێت ئینجا دەست بە ژماردن دەکات، ئەم پێوەرەی ئێستا بۆ خەڵکی دەبەستن، حاسە نیەو هەوای ناو بۆریەکەش لەسەر خەڵک حساب دەکات وەک ئاو".

مژدە مەحمود دەڵێت "لە کۆبونەوەکەی ئەمڕماندا لەگەڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاووئاوه‌ڕۆ و نوێنەرەکانیان باسمان لە کەمدەرامەتی هاوڵاتیان کرد کەو برە پاریە زۆرە کۆ بۆیان دێتەوە، بەڵام پێیان وتین هەوڵبدەن موچە و داهاتی هاوڵاتیان زیاد بکەن".



PM:09:30:02/12/2019