پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەوداپرێس -

لەراگەیەندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکراشی کردووە "تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 19 تا 39 ساڵیدایە، دوای دەستگیرکردنیشیان، دانیان ناوە بە تاوانەکانیان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، ئامرازەکانی ماددەی هۆشبەر، چەند چەقۆیەک، 11 مۆبایل و بڕێک پارە دەستی بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو دادوەر بڕیاری دا بە بەندکردنی هەرچوار تۆمەتبار، بەپێی ماددە14 ماددەی هۆشبەر".



PM:09:45:02/12/2019