نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریى هەر هەوڵێکی ئاشتیانە لە ناوچەکە دەکەین

نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریى هەر هەوڵێکی ئاشتیانە لە ناوچەکە دەکەین
مەوداپرێس -

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵاى ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا  کۆبووەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکارى  هەر هەوڵێک لەپێناو  چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا.
  
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى یەکڕیزى و تەبایى و پێکەوەکارکردن و لێکگەیشتن و بنیاتنانى متمانە لەنێوان لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکان لە سووریا کردەوە".

نێچیرڤان بارزانی "ئامادەیی بۆ هاوکارى و پشتگیریى هەر هەوڵێک لەپێناو ئارامى و سەقامگیرى و چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا".
 


PM:10:22:02/12/2019