راگەیەندراوێک لە کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمەوە

راگەیەندراوێک لە کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمەوە
مەوداپرێس -

بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێم، لە مانگی رابردوودا 130بومەلەرزە لە هەرێم و ئێران رویانداوە، کە بەرزترینیان لەناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا  دەڵێت "بەپێی ئەو داتایانەی كە لەتۆڕی وێستگەكانی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەدەستمان گەیشتوە، ژمارەی بومەلەرزەكانی تۆماركراو لەمانگی رابردوودا 130 بومەلەرزە بووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەرزترین بومەلەرزە رۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2019 بووە لەناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە بەقوڵایی 9.6 كیلۆمەتر".

دەشڵێت" نزمترین بومەلەرزەش 1.5 پلەی رێختەر بووە لەناوچەكانی (دارەگورگان – پێنجوێن – سلێمانی) و (بانە – كوردستان – ئێران) كە رۆژی 9 و 11ی تشرینی دووەم رویانداوە بەقوڵایی 11 كیلۆمەترو 10.4 كیلۆمەتر".


PM:11:02:02/12/2019