کریستیانو په‌یامێکی بۆ لیونیل مسی نارد

کریستیانو په‌یامێکی بۆ لیونیل مسی نارد
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

کریستیانو رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی له‌ ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر ئاماده‌ نه‌بوو که‌ تیایدا لیونیل میسی توانی ببێته‌ براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ جاری شه‌شه‌م له‌ مێژوودا.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ پرتوگالیه‌ توانی نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی بۆ وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ست بهێنیت ، به‌ڵام له‌ دوای وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی رۆناڵدۆ کرا.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا که‌ له‌ کریستیانو رۆناڵدۆ ده‌کرێت که‌ ئایا رکابه‌ری نێوان تۆ و لیونیل میسی کۆتایهات ؟

رۆناڵدۆ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :نه‌خێر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێده‌کات بۆیه‌ رۆژنامه‌کان وایان لێکداوه‌ته‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ کریستیانو ده‌یه‌وێت له‌ کێبڕکێ کردنی لیونیل میسی به‌رده‌وام بێت .

رۆناڵدۆ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیه‌ ، به‌ڵام لیونیل میسی خاوه‌نی 6 تۆپی ئاڵتونیه‌.



PM:05:54:04/12/2019