سەبارەت بە کاندیدەکەی سەرۆک کۆمار بۆ سەرۆکوەزیران رونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە کاندیدەکەی سەرۆک کۆمار بۆ سەرۆکوەزیران رونکردنەوە دەدرێت
مەوداپرێس -

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆککۆمای عێراق رەتی دەکاتەوە هیچ کاندیدێکیان هەبێت بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەوداپرێسی راگەیاند "هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن بەرهەم ساڵحـەوە کاندید نەکراوە".

پێشتر بڵاوکرایەوە کەکاندیدەکان بریتین لە "ئیبراهیم بەحرلعلوم كاندیدی (بەدر، حیكمە)، عەبدولوەهاب ساعدی كاندیدی (عەللاوی، نوجێفی)، عەدنان زەرفى كاندیدی (نەسر)، عەلی شوكری كاندیدی (بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار)، قوسەی سوهێل كاندیدی (دەوڵەتی یاسا) و فالح فەیاز كاندیدی (عەتا)".


PM:08:26:05/12/2019