ریاڵ مدرید بۆ کلاسیکو دوو یاریزانی گرنگی له‌ ده‌ستدا

ریاڵ مدرید بۆ کلاسیکو دوو یاریزانی گرنگی له‌ ده‌ستدا
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ یاری کلاسیکو له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید ئه‌نجام ده‌درێت .

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌و یارییه‌ دوو یاریزانی گرنگ و پێویستی له‌ ده‌ستدا .

ئه‌و دوو یاریزانه‌ش هه‌ریه‌ک له‌ ئیدین هازاردی به‌لجیکی و مارسیلوی به‌رازیلی.

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پشکنینی پزیشکی بۆ مارسیلو ئه‌نجامداوه‌و ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ توشی پێکان بووه‌ له‌ ماسولکه‌کانی رانی چه‌پیدا.

به‌پێی بڵاکراوه‌که‌ ئیدین هازاردیش توشی پێکان بوه‌ له‌ پاژنه‌ی پێی قاچی راستیدا.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌کانی ئیسپانیا ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ که‌ مارسیلو بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌ یاریگان دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ ، به‌ڵام هازارد بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌.

رۆژنامه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ روو که‌ هه‌ریه‌ک له‌ مارسیلو و هازارد ناتوانن به‌شداری یاری کلاسیکوی رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ بکه‌ن .



PM:09:03:05/12/2019