ئەم خواردنانە پیرت دەكەن

ئەم خواردنانە پیرت دەكەن
مەوداپرێس ـ

كاتێك مرۆڤ گۆشت دەخوات جەستەی سوود لەخواردنی ئەم خۆراكە وەردەگرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادە ڕەویكردن لە خواردنی گۆشتی سووردا مرۆڤ توشی چەندین نەخۆشی و كێشەی تەندروستی دەكات .

توێژەرەوەكان لە زانكۆی (گلاسكۆ )لە سكۆتلەندا  و دامەزراوەی (كارۆلینسكا ) لە ستۆكهۆڵم لە ڕێی ئەنجامداتنی توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە زیادە ڕەویكردن لە خواردنی گۆشتی سووردا پیری مرۆڤ پێش دەخات و كاریگەری دەبێت لەسەر تەمەنی بایلۆجی مرۆڤ .

زاناكان ئەوەیان خستۆتە ڕوو كە كاتێك مرۆڤ زۆر گۆشتی سوور بخوات ئەوە ڕێژەی فۆسفات لە خوێنیدا بەرز دەبێتەوە و ئەمەش ئەگەری نەخۆش كەوتنی گورچیلەكان خێراتر دەكات .

پێگەی ( هایل براكسیز) ی ئەڵمانی كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە پزیشكیەكان مەترسی خواردنی گۆشتی سووری ڕونكردۆتەوە و بەهەمان شێوە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە خواردنی گۆشتی سوور ڕێژەی فۆسفاتی ناو خوێن بەرز دەكاتەوە .

لەهەمان كاتدا خواردنی سەوزە و میوە تازەكان كاریگەریان دەبێت لەسەر كاتژمێری بایلۆجی جەستە و نیشانەكانی پیری دوا دەخات .

پرۆفیسۆر ( باول شیلس) كە یەكێكە لەو پزیشكانەی سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیەی كردوە دەڵێت ئەگەر مرۆڤ بەردەام گۆشتی سوور بخوات و لە خواردنی سەوزە و میوە دوور بێت ئەوە زیانێكی زۆر بە تەندروستی خۆی دەگەیەنێت ، هاوكات لەناو ماسی و هێلكە و بەرهەمەكانی شیریشدا فۆسفات زۆرە و دەبێت  ئەو خۆراكانەی مرۆڤ دەیخوات بە پرۆگرام بێت و كوێرانە خۆراك نەخورێت .


PM:09:55:04/05/2017






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌