بەڤیدیۆ.. دایكی بانە دڵخۆشە بە سەركەوتنی كچەكەی

بەڤیدیۆ.. دایكی بانە دڵخۆشە بە سەركەوتنی كچەكەی
مەوداپرێس ـ

بانە شێروان، توانی قۆناغێكی دیكەی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ ببڕێت.

لە بەرنامەی‌ كورد ئایدڵ كە شەوی‌ رابردوو پەخش كرا، بەپێی‌ یاسای‌ بەرنامەكە، ژمارەیەك لە بەشداربووان سەركەوتن و ژمارەیەكی‌ تر ماڵئاواییان لە بەرنامەكە كرد.

یەكێك لەو دەنگانەی‌ دەنگی‌ داوەرانی‌ بەرنامەكەی‌ بەدەستهێنا، بانە شیروان بوو كە بە وتنی‌ گۆرانی‌ ئینگلیزی‌ دەستی‌ پێكردووە و هەفتەی‌ رابردوو گۆرانی "لێگەڕێ‌ با دڵم بگری‌"ی‌ خانمە هونەرمەند لەیلا فەریقی‌ وتەوە و بووە جێی‌ سەرنجی‌ داوەرانی‌ بەرنامەكە.

شەوی‌ رابردوو لە میانی‌ كورد ئایدڵ، داوەرانی‌ بەرنامەكە پێیان راگەیاند كە سەركەوتووە بۆ قۆناغی‌ داهاتوو، ئەمەش بانەی‌ دڵخۆش كرد و دوای‌ هاتنە دەرەوەی‌ تەلەفۆنی‌ بۆ دایكی‌ كرد و پێی‌ راگەیاند كە سەركەوتووە بۆ قۆناغی‌ داهاتوو، دایكیشی‌ بە پێكەنین دڵخۆشی‌ خۆی‌ دەربڕی‌.






PM:08:39:07/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 1015 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌