خانم، لەبەر ئەم هۆكارە شوو بە رۆژنامەنوسان بكە

خانم، لەبەر ئەم هۆكارە شوو بە رۆژنامەنوسان بكە
مەوداپرێس ـ

ڕەنگە هەندێكجار ئەوە بوترێت كە هاوسەرگیری كردن لەگەڵ ئەو كەسانەی ڕۆژنامەنوسن سەركەتوو نابێت چونكە هاوشێوەی كاری تر پارەیان دەست ناكەوێت ، بەڵام پێگەی ( Storypick  ) لە بڵاوكراوەیەكی نوێدا چەند تایبەتمەندیەكی بۆ ئەو كەسانە دانا كە كاری ڕۆژنامە نوسی دەكەن و 10 خاڵی دەست نیشانكردوە وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە هاوسەرگیریكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی كاری ڕۆژنامەوانی دەكەن تایبەتەمەنیدی خۆیان هەیە .

1-ئەو كەسەی كاری ڕۆژنامەوانی بكات ئاشنایە بە  زۆر شوێن و دەتوانێت بتباتە خۆشترین چسَشتخانە و شوێنی گەشتیاری .

2-داهێنەرن : ڕۆژنامە نوسەكان دەنوسن ئەمەش جۆرێكە لە توانای داهێنان كە لە هەموو مرۆڤێكدا نیە ،  دەتوانێت بە جوانترین شێوە گوزارشت لە خۆشەویستی خۆی بكات بۆت، ڕەنگە ئەمەش شتێكی تایبەت بێت و هەموو كەسێك نەتوانێت هەستەكانی بە گونجاوی بۆ كەسی بەرامبەر دەرببڕێت .

3- قسەكردن لەگەڵیاندا تەواو نابێت و بێزار نابیت لەگفتوگۆكردن لەگەڵیان ، ئەو كەسانەی كاری ڕۆژنامەوانی دەكەن توانایەكی باشیان هەیە لە گفنوگۆكردن لەگەڵ دەوروبەرەكەیان .

4-پارە بەلای ئەوانەوە شتێكی لاوەكیە : ئەو كەسەی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات ئەوەندەی مەبەستی باشی كارەكەی و كۆكردنەوەی زانیاریە لەسەر ئەو بابەتەی بۆی دەچێت ئەوەندە مەبەستی دەستكەوتی ماددی نیە .

5-توانای پاراستنی نهێنیان هەیە و متمانەیان بەخۆیان هەیە .

6-ئەو كەسانەی ئەم كارە دەكەن بەردەوام لەژێر پەستتنی كاركردندان بۆ ئەوەی كارەكانیان بە باشترین شێوە دەربچێت لەیەك كاتدا ، لەبەر ئەوە دەتوانن خۆشەویستی و گرنگیت پێبدات لەیەك كاتدا لەگەڵ ئەوەی زۆریش سەرقاڵ بێت .

7-پانتای ئازادی ڕادەربڕینت پێدەدات و لە چوارچێوەیەكدا نات بەستێتەوە چونكە خۆی كاری هەیە و لەوە تێدەگات كە تۆش كارت هەبێت چەندە سەرقاڵیت .

8-كەسانێكی كۆمەڵایەتین و زۆر بە ئاسانی دەتوانن لەگەڵ دەوروبەرەكەیان ببن بە هاوڕێ و لێیان تێبگەن ، لەبەر ئەوە دەتوانێت زۆر بە ئاسانیش لە تۆ تێبگات .

9-ئارەزووی ئەوە دەكەن یارمەتی ئەو كەسانە بدەن كە لە دەوروبەربانن ، لەبەر ئەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لەگەڵ تۆ و خێزانەكەت ڕێكبكەوێت .

10-توانای ئەوەیان هەیە بلیتی گەشت كردن بە بێ بەرامبەر دەستیان بكەوێت بەهۆی كارەكەیانەوە ، لەوبەر ئەوە تۆش دەتوانیت چەند شوێنێكی جیهان ببینیت .


PM:11:06:09/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌