هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت
مەوداپرێس ـ

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەنجێك كە بە حەمەی كاكە لە سوید خۆی ناساندووە، هەڕەشەی تووند لە ئەستێرە كەرێم دەكات و دەڵێت" هەموو تەمەنم لە زیندان بێت دەبێت بیكوژم."

ئەو گەنجە دەڵێت: "هیوادارم ئەم ڤیدیۆیە بگات بە ئەستێرە كەریم، كە دەبینین قسە بە شڕواڵ لەپێ و كورد و كوردانی ئەوروپا دەڵێت، نازانم مەبەستی چییەو بۆ وادەكات".

دەشڵێت: "تەنیا روونكردنەوەیەكی ئاساییت پێدەدەم، ئەوەندە دوور نین و زۆر لەیەكەوە نزیكین، لەسەر ئەو كارەی خۆت بەردەوام دەبیت و ڤیدیۆ بڵاودەكەیتەوە كەیفی خۆتە، بەڵام قسە بە كوردانی ئەوروپاو شەڕواڵ لە پێ بڵێی، ئەگەر هەموو تەمەنم لە زیندان بەسەر بەرم كۆتاییت پێدەهێنم".

ئەستێرە كەریم، كە ژنە چالاكوانێكە لە سوید دادەنیشێت، لە ئەكاونتە تایبەتەكەی خۆیەوە لە ڤیدیۆ لایفەكانیدا قسە لەسەر سیستمی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی كوردستان دەكات و رەخنەی تووند لە پیاوسالاری دەگرێت.






PM:05:40:14/05/2017






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌