هاواركردن بەسەر منداڵدا ئەم كاردانەوانەی دەبێت

هاواركردن بەسەر منداڵدا ئەم كاردانەوانەی دەبێت
مەوداپرێس ـ

هەندێك لەدایك و باوكەكان كاتێك منداڵەكانیان هەڵە دەكەن هاواریان بەسەردا دەكەن بۆ ئەوەی هەڵەی منداڵەكەیان ڕاست بكەنەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕەفتارە كاریگەری دەبێت لەسەر كەسایەتی منداڵ و پسپۆڕانی بواری دەرونی ئەمە بەكارێكی نەشیاو دادەنێن.

هاواركردن بەسەر منداڵدا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر باری دەرونی منداڵ و هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی منداڵ بەشێوەیەكی سروشتی لەڕوی دەرونیەوە گەشەنەكات بۆ ئەوەش هەندێكجار منداڵ هەوڵدەدات درۆ لەگەڵ دایك و باوكی بكات بۆئەوەی هاوارنەكەن بەسەریدا و لێی توڕە نەبن.

پسپۆڕانی بواری دەرونی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە دایك و باوك دوور بكەونەوە لەوەی منداڵەكانیان لەژورێكی تاریكدا بەتەنها بەجێبهێڵن بەمەبەستی ئەوەی منداڵەكانیان ئەو هەڵەیەیی كردویانە دوبارەی نەكەنەوە .

ئەم ڕەفتارانە هۆكارن بۆ ئەوەی منداڵ باوەڕی بەخۆی نەمێنێت ومنداڵ لەڕوی دەرونیەوە گەشە نەكات.


PM:09:18:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌