بەڤیدیۆ.. گەنجانی كوردستان بۆ دایكیان دەگرین

بەڤیدیۆ.. گەنجانی كوردستان بۆ دایكیان دەگرین
مەوداپرێس ـ

دایك لە ژیانی منداڵدا كەسێكی تایبەتە ، مرۆڤ هەرچەندە گەورە ببێت ئەوە هیچ لە خۆشەویستی دایك لەدڵیدا كەم نابێتەوە .

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بە بۆنەی جەژنی دایكانەوە ئەوانەی یادی ئەم ڕۆژەیان بیر بوو هەریەك بەشێوەیەك پیرۆزبای خۆیانیان لە دایكیان كرد ، ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە لایەن چەند گەنجێكەوە ئامادەكراوە و ئەوكاتەی پەیوەندی بە دایكیانەوە دەكەن و دەڵێن خۆشم دەوێت بە وتەی خۆیان هەستێكی جیاوازیان لادروست دەبێت و زۆرێكیان دەست بە گریان دەكەن و هەندێك لەوان ئەوە دەڵێن كە هەتا ئێستا وەك پێویست نەیانتوانیوە خۆشەویستی خۆیان بۆ دایكیان دەرببڕن .

ئەو گەنجەی ئەم ڤیدیۆیەی دروستكردوە دەڵێت " ئەگەر دایكت لێت نزیكە ئەوە هەرئێستا باوەشێكی پیادا بكە و ئەگەر لێت دوورە پەیوەندی پێوە بكە و پێی بڵێ كە چەندە خۆشت دەوێت ".





PM:01:09:17/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌