‎ئامادەكردنی بەستەنی لەماڵەوە

‎ئامادەكردنی بەستەنی لەماڵەوە
‎مەودا پرێس - ژیلا ئارام 

‎بەستەنیەكان چەندین تامی جۆراوجۆری هەیە و خواستێكی زۆری لەسەرە دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە بەستەنیەكی بەتام ئامادە بكەیت .

‎لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواست لە سەر بەستەنی و ساردەمەنیەكان زیاد دەكات، بە تایبەت لای منداڵان بە ڕێژەیەكی زیاتر دەیخۆن، دایكان دەتوانن لەماڵەوە بەستەنیەكی بەتام ئامادە بكەن لێرەدا فێری ئامادەكردنیتان دەكەین كە لە میوەی سروشتی دەكرێت و سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی. 

‎كەرەستەكان 
‎كوپ ونیوێك ماست 
‎نیو كوپ شەربەتی پرتەقاڵ 
‎2 مۆز 
‎توێكڵی لیمۆ 
‎1 كەوچك ئاوی لیمۆ 

‎چۆنیەتی ئامادەكردنی 
‎پێكهاتەكان هەمووی بكەرە ناو خەڵاتەیەكەوە تا نەرم دەبێت، پاشان بیكەرە قاڵبی چلورەوەو  داری چلورەكەی تێ بكە و بیخەرە ناو بەفرگرەوە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر و پاشان پێشكەشی بكە.



PM:10:50:18/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌