یەکترقبوڵکردن

شنیار ئەنوەر

ئەوانەی کە بەریەک کەوتنیان ھەبوە لە غەرب دەزانن کە ئەو پێکەوەژیانە چۆن قوڵکراوەتەوە وە بەردەوامیش کاری لەسەردەکەن، بەشێکی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان پەیوەندی بە یەکتر قبوڵکردنی رەنگە جیاوازەکانەوە ھەیە، بەبێ جیاوازی رەگەز، نەژاد، رەنگ، ئاین.

لە وڵاتێکی وەک تورکیا کە بەشێکی زۆر لە ئێمە سەردانمان کردوەو بینیومانە، کاتێک دەچیتە ناو دورگەکانیان لەپاڵ کچێکی نیمچە روتدا، کچێکی سەرتاپا باڵاپۆشیش دەبینیت، ئەگەرچی ئەو ولاتە، وڵاتێکی بە زۆرینە موسڵمانە. بەڵام یەکتر قبوڵ دەکەن.مالیزیاش نمونەیەکی ترە.

بۆیە دەبێت لە پاڵ کەسێکی سفوردا، کەسێکی باڵا پۆشیش قبوڵ بکرێت وە بە پێچەوانەوە وە ھیچ کامیان نەبنە مایەی قێزلێبونەوەو نارەحەتی بۆ یەکدی.

وە یەکترقبوڵکردن پەیوەندی بە ئاستێکی بەرزی تێگەیشتنی کەسەکانەوە ھەیە ئەوانەی کە بەریەک کەوتنیان ھەبوە لە غەرب دەزانن کە ئەو پێکەوەژیانە چۆن قوڵکراوەتەوە وە بەردەوامیش کاری لەسەردەکەن، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەبێت کەسمان نەبینە ھەرەشە بۆ سەر ئەوی دی، ھەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت رێزی تایبەتیمەندی کەسەکان بگرێت.

وە خوێندنەوەیەکی تریش ھەیە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە ئاستی گەشەکردندان ترسیان ھەیە لە روی سکیورتیەتەوە بۆیە زۆرکات قەدەغەکردنی نیقابیان پێ باشترە، بەڵام کاتێک بە رەسمی قەدەغە نەکرابێت نابێت ھیچ جیاکریەک بکرێت وە قبوڵی جیاوازی کەسایەتی بکرێت.

AM:02:18:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌