چیت لەبیربێت؟!

شنیار ئەنوەر

شتێک ھەیە لە ئینگلیزایا پێی ئەوترێت Manipulate. لە ئەمەریکا چەندین تویژینەوەیان کردوە لەسەر ئەو رێگایانەی کە کاردەکاتە سەر عاتیفەو دەرونی خەلک؟! وە چۆن ئەو شتانە بدۆزنەوە کە خەلک بەئاسانی قەناعەت بکات وە وردە وردە بیچەسپێنن لە مێشکی خەلکدا. وە بەکارھێنانێ وشەی نەرم لەگەل پشاندانی دەموچاوێکی بەریئانە، دەنگێکی نەرم بۆ راکێشانی عاتیفەی خەلک. وەئەمە زیاتر کەسانی سیاسی و بازرگانەکانیان ئەم رێگایە بەکاردێنن. سیاسیەکانیان بۆ نمونە دەموچاوێکی بەریئانەو خەمبارانە دەخەنە روو دێنە سەرشاشە وەیان شتانگەلێک وەکێشەیەک دەوروژێنن کە لە واقعە نە لە خەمی کێشەکەدان و نە مەبەستیشیانە کاری لەسەر بکەن تەنھا ھەولدەدەن سۆزی بەرامبەر راکێشن و کۆنترۆلیان بکەن.
بۆچی ئەمە دەکەن؟!
یەکەم/ بۆی تەنھا خەلک تەرکیزیان لەسەر خودی کەسەکە بێت . دوەم بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەی دەیانەوێت لەرێگەی سۆزی خەلکەوە بە دەستی بێنێنن. وە بازرگانەکانیشیان بە ھەمان شێوە بە نمونە ریکلام بۆ کۆکا کۆلا دەکەن کە باش دەزانن کۆکا کۆلا کاریگەری زۆر خراپی ھەیە بەلام مەنیوپیولەیتی خەلک دەکەن بەوەی کە کۆکا کۆلا زۆر بەتام و خۆشە، ھەمو ئەو شتە خراپانەی ھەیە لەسەر کۆکا کۆلا بیرت دەبەنەوە. بۆ نمونە ئەمرۆ چەندینم پۆستم بینی بەوەی سیاسیەک دێت دەلێت " ھەلە بوم لە ھەلبژادنی ھاورێکانمدا". ئەمە مەنیوپیولەیتی خەلک دەکات واتە سۆزی خەلک رادەکێشێت بۆ لە بیربردنەوەی کێشە گەورەکە کە چیبوە. ئەگەر نا لە راستیدا ھەلە نەبوە لە ھەلبژاردنی ھاورێکانیدا. بەلکو ئیشکردنە لەسەر راکێشانی عاتیفەی خەلک.نمونەیەکی تر سەرۆکی ئەمریکایە دۆنالد ترەمپ دەلێت "فەیک نیوز "واتە ھەوالی ناراست. بە پلان ئەمە دەلێت و دەیەوێ لە مێشکی خەلک ئەمە بچەسپێنێ بۆی کارو رەفتارەکانی کەمتر بکەوێتە بەر ھێرشی سۆشیەل میدیا و میدیاکانی خۆیان. بۆیە ئەو سیاسەتی لە ئەمریکا ھەیە ھەندێک لە کوردستانیش دەیانەوێ ئەو رێگایانە بەکاربێنن بۆ لە بیربردنەوەی کێشە سەرەکیەکە. گرنگە خەلک ھۆشیار بێت وە کێشە گەورەکەی بیرنەچێت. وە یان شتانگەلێک کە زەرەرمەندە بۆیان لە بیریان نەچێتەوە.

AM:08:28:06/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌