هه‌میشه‌

د.شێرکۆ عەبدوڵڵا

- گۆڕان هه‌میشه‌ له‌ به‌ینى کۆمه‌ڵ و یه‌کێتیدا، پارتى هه‌ڵده‌بژێرێ
- هه‌میشه‌ که‌ ته‌نگه‌تاو ئه‌بى، ئاوده‌سته‌که‌ زه‌لامێکى تیایه‌ قه‌بزه‌
- هه‌میشه‌ مه‌سئوله‌که‌مان له‌نێوان لیبرالیزم و سۆشیاڵ دیموکراتدا هینى به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌ قومارکردن له‌ مۆناکۆ
- پێشبینییه‌کانى کورد دایمه‌ى خوا دواى رووداوه‌که‌یه‌ 
- هه‌میشه‌ مه‌عاشه‌که‌مان له‌ به‌ینى دوانزه‌ى مانگ و چوارده‌ى مانگدا ئه‌که‌وێته‌ دواى بیست و حه‌وتى مانگ
- دایکم وتى ئه‌مه‌ ئه‌خیر جاره‌ پێتان ئه‌ڵێم هه‌میشه‌ له‌ به‌ینى خاڵۆزا و ئامۆزادا شوو به‌ غه‌ریبه‌یه‌ک بکه‌ن جنسیه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌بێ
- هه‌میشه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌کرێ، له‌نێوان باش و باشتردا ده‌نگ ئه‌ده‌ین به‌وه‌ى که‌ ده‌مانچه‌ ته‌وزیع ئه‌کات
- له‌ گه‌ڕه‌کى تووى مه‌لیک هه‌میشه‌ له‌ به‌ینى کافتریایه‌ک و کافتریایه‌کى تردا مه‌تعه‌مێک سه‌لامه‌ت لێ ئه‌کات
- هه‌میشه‌ تیا ماوم نازانم له‌به‌ینى هه‌یفا و ئه‌لیسادا کام گۆرانییه‌ى داریوش گوێ لێ بگرم
- هه‌میشه‌ له‌ به‌ینى تڕۆکراوێک و تڕۆکراوێکى تردا تڕۆ ته‌رفیعێک بسکه‌ى سمێڵى دێ

AM:10:26:13/09/2019