به‌ په‌نکریاسمه‌وه‌

د. شێرکۆ عەبدوڵڵا

- وه‌ڵڵاهى زۆرم پێ خۆشه‌ که‌ ئه‌ڵێ ى گۆڕاوه‌.. جاران زۆر نه‌وعێ بوو.
+ قوربان یه‌ک و سه‌د فه‌رقى کردووه‌.. ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌میدا باسى تیرۆر و ئه‌مانه‌ بکه‌ی قوڕقوڕاگه‌ت هه‌ڵ ئه‌دڕێ.
- یه‌عنى بڕواى به‌ جیهاد و ئه‌مانه‌ نه‌ماوه‌.
+ یه‌ک زه‌ڕڕه‌.
- ده‌ک خۆش مژده‌ بى رۆڵه‌.. ده‌ ئیتر هه‌ق وایه‌ ببێ به‌ یه‌کگرتوو.
+ باوه‌ڕ مه‌که‌ ئوستاز، من بیناسم قه‌ت نابێ به‌ یه‌کگرتوو.
- بۆ؟ له‌به‌رچى؟
+ له‌به‌رئه‌وه‌ى بیجامه‌ى لێ نایه‌ گه‌وره‌م.
- ئێ ئێ ئێ ئێ.. ئه‌زانى که‌للەپووت تۆ پیاوێکى زۆر زۆر چاکى؟!
+ ده‌ستت ماچ ئه‌که‌م به‌گم.. گه‌وره‌یى خۆته‌.
- نا نا.. خۆت ئینسانى چاکى چونکێکم رێک و ره‌وان قسه‌ ئه‌که‌ى..
+ مه‌خسه‌دت له‌وه‌یه‌ شه‌فافم؟
- زۆریش.. دایم هه‌روا شه‌فاف به‌.. دڵنیابه‌ زه‌ره‌رى لێناکه‌ى
+ ئه‌کید؟
- ئه‌رێ به‌سه‌رى تۆ
+ له‌به‌ر من وا ناڵێ ى؟
- نه‌ به‌ چاوى ئه‌ولادم.
+ ئه‌رێ ئه‌وه‌ چی یه‌ هه‌ر سه‌ر و هه‌ر چاو.. شوێنى تر نى یه‌ سوێندى پێ بخۆى؟!
- تێ ناگه‌م.. مه‌به‌ستت چى یه‌؟
+ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ له‌م هه‌موو ئه‌ندامه‌ جۆراوجۆره‌ى له‌شى بنیاده‌مدا بۆچى به‌س سه‌روچاو سوێندیان پێ ئه‌خورێ.
- به‌راستى مولاحه‌زه‌یه‌کى موهیمه‌.. به‌ڵام وابزانم ئه‌ویش هه‌ر عیلاقه‌ى به‌ شه‌فافییه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.. شتێک ئه‌گه‌ر دیار نه‌بێ ئینسان ئه‌قڵى پێ ناشکێ سوێندى پێ بخوا.. مه‌سه‌له‌ن تۆ قه‌ت دیوته‌ که‌سێ به‌ که‌سێ بڵێ توو ئه‌و دوانزه‌ گرێ نازداره‌ت په‌نجا هه‌زارم بده‌رێ به‌ قه‌رز.؟
+ نه‌خێر نه‌وه‌ڵڵا.
- یان ئه‌گه‌ر به‌ مه‌سئولێکیان وت وه‌زعه‌که‌ خه‌ته‌ره‌ بڵێ به‌ په‌نکریاسمه‌وه‌.؟

PM:02:36:22/09/2019