ئابووریى کوردستان

شێرکۆ عەبدوڵڵا

گاجووت: به‌و زه‌لامه‌ ده‌گوترێ که‌ دواى نه‌فه‌رێک که‌بابى عومه‌رى ئه‌جێ، چایه‌کى خه‌ڵوزى بۆ بێنن بڵێ پێم ناخورێ
براگه‌وره‌: بریتییه‌ له‌و مڵۆزمه‌ى که‌ مۆبایله‌که‌ى تۆ له‌ شه‌حن ئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى خۆى پێوه‌ ئه‌کات
ژیان: گه‌مه‌یه‌که‌ دوگمه‌ى (گوم خوارد)ى تیا نىیه‌
جنۆکه‌: ئه‌و شته‌یه‌ که‌ تۆ ئه‌زانى درۆیه‌ به‌ڵام خۆى قه‌ناعه‌تى وانىیه‌
ناڕه‌زایه‌تى: هه‌ستێکه‌ کورد به‌ جنێو دایئه‌مرکێنێته‌وه‌
باوک: مه‌خلوقێکه‌ ده‌ستکارى هه‌موو شتێک ئه‌کات؛ سپلیت، کۆنترۆڵى ته‌له‌فزیۆن و موسته‌قبه‌لى تۆ
دڵ: ئه‌ندامێکه‌ هه‌تا زیاتر بچێته‌ ساڵه‌وه‌، ئه‌قڵ ئاسانتر ئه‌یخه‌ڵه‌تێنێ
دووباره‌: پوولێکه‌ دۆمینه‌ یه‌ک دانه‌ى تێدایه‌ و وتارى مه‌سئول سه‌د دانه‌
ئابووریى کوردستان؛ ئه‌و زانسته‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست مانگاوه‌ بوایه‌ ماست هه‌رزانتر ئه‌بوو له‌ئێستا
مه‌علومات؛ شتێکه‌ کورد له‌باره‌ی هه‌موو مه‌وزوعێکه‌وه‌ هه‌یه‌تى

PM:02:00:06/10/2019