کێ به‌ چى شێت ئه‌بێ؟

شێرکۆ عەبدوڵڵا

- مێرد: زوو زوو ته‌له‌فۆنى بۆ بکه‌ بڵێ له‌کوێى.
- یه‌کگرتوو: لێى بپرسه‌ بڵێ رات چى یه‌ له‌سه‌ر هجومه‌که‌ى تورکیا؟
- پارتى: بڵێى به‌خوا ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌کان ئازان.
- دکتۆر: ده‌رمانه‌کانم خوارد هیچ ئیستیفاده‌یان نه‌بوو.
- تره‌مپ: هاوارى لێ بکه‌ى بڵێى چۆنى پیاوى به‌وه‌فا؟!
- یه‌کێتى: بڵێى هه‌ولێر له‌ سلێمانى زیاتر خزمه‌ت کراوه‌.
- ژن: ته‌له‌فۆنت بۆ بکه‌ن و پێى نەڵێى کێیه‌؟
- به‌قاڵ: دوو سه‌عات مامه‌ڵه‌ى فه‌ریکه‌ پسته‌ بکه‌یت و دوایى بڵێى زه‌حمه‌ت نه‌بێ ده‌سکێ سڵقم بده‌رێ.
- په‌یامنێرى ته‌مه‌ڵ: بپرسی ده‌نگوباسى تازه‌ چى هه‌یه‌؟
- کچ: بیبه‌یت بۆ سه‌یران و نه‌یه‌ڵى ره‌سم بگرێ.
- پوور: له‌ نیوه‌ى ئه‌ڵقه‌ کۆرییه‌که‌دا قه‌ناته‌که‌ بگۆڕى.
- بووک: خه‌سووى له‌ عه‌مره‌ هاتبێته‌وه‌ و هیچى بۆ ئه‌م نه‌هێنابێ.
- قسه‌که‌رى پۆلیس: زوو زوو مه‌سیجى بۆ بکه‌ى بڵێى به‌ قه‌ناعه‌تى من رووداوه‌که‌ خۆکوژى نه‌بووه‌.

PM:01:10:25/10/2019