بۆچی ووڵاتان بەکردار کورد ناپارێزن؟

د. هونەر ئەمین

بۆچی تورکیا نەک تەنها کوردستانی رۆژئاوا بەڵکو کوردستانی باشوریش لە هەرکاتێکدا بیەوێت هێرشی بۆ دەکات و بەفرۆکە بۆمبارانی دەکات؟ ئەوە دەوڵەتی ئێرانیش لەولاوە بوەستێت هەرکات پێی باش بێت تۆپبارانی کوردستانی باشوردەکات و خۆی تاقی دەکاتەوە، ئایا ئەم دەسەڵاتانە کێ پێی داون؟

ڕۆژانە زۆرن لەو پرسیارانەی کە لەلامان دروست دەبێت، ئایا تورکیا ئەم شەرعیەتەی بەچی پێوەرێک و لە کوێوە ھێناوە کە بەکاری دەھێنێت بۆ پەلاماردانی کورد؟ ھەروەھا سنور بەزاندن و ھێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی قەندیل و ناوچە سنوریەکان بە چی یاسایەک؟

ئایا ترامپە یان ئیدارەی ئەمریکایە یان مێژووی رێکەوتنەکانی ئەمریکایە بریار لەسەر کشانەوەی ئەمریکا و بێدەنگی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دەدات؟ ئایا ئێستا ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵدەکات یان دەیان ساڵە؟ ئایا هەموو ئەم هێرشانە بەهۆی خاکی کوردەوەیە یان بەهۆی نەتەوەی کوردەوەیە؟ یان بەهۆی ئاینی کوردەوەیە ؟ یان بەهۆی خراپی سیاسەتی کوردەوەیە لە ئێستادا؟

ئایا کورد نایەوێت لە ڕاستی وەڵامی ئەم پەسیارانە تێبگات، یاخودمەبەستمانە خۆمان لە تێگەشتنی وەڵامەکەی بێ ئاگا بکەین ؟ ئەمانەوچەندین پرسیاری تر.
بەکورتی..
لەروانگەی رێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانەوە کەسەرچاوەیەکی ئەساسین بۆ یاسای نێودەوڵەتی ئەم ئەم دەسەڵاتانە دراون بەو دەوڵەتە نازدارانە بۆ پارێزگاریکردن لەخاکەکەیان و نەتەوەکەیان بەتایبەتی ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەییان کەدیارترینیان ( پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەساڵی ١٩٤٥)ەوە لەگەڵ چەندین رێکەوتننامەی نێودەوڵەتی تر، کەئەمەش تێمان دەگەیەنێت لە وەلامی ئەوپرسیارانەی کەدەکرێن، بەوەی تەواوی ئەو تاوانانەی کە دەیبینین لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دەکرێتەسەر کوردوخاکەکەی هەموو ئەودەوڵەتانەی کە بەشدارن لەپەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە حەفتا ساڵە ئیمزایان لەسەر ئەو هێرشانە کردووە و شەرعیەتیان پێداوە، ئەمە جگەلەوەی ئەوان دەوڵەتیان هەیەو ئەگەر هەر گۆرانکاریەک یان هەر رێکەوتنێکی ترکرابێت باشتر شوێن پێی خۆیان داکوتاوە و تەواوی رێکەوتننامەکان و دادگا نێودەوڵەتیەکانیش لەبەرژەوەندی ئەواندایە، واتە تەواوی یاسا نێوددەوڵەتیەکان بەبەرگی ئەو دەڵەتانە دووراوە کەکوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، بۆیە چەند ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانە تاوانبارن ئەوەندەش تەواوی ئەودەڵەتانەی ئەندامن لەنەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو دەوڵەتانەش کەئەندامن لە رێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی تردا بۆ پێدانی ئەو دەسەڵاتە یاساییە بەودەوڵەتە داگیرکەرانە تاوانبارن. بۆیە کورد وخاکەکەی ئاسایشی پارێزراونیەوئەم سیاسەتی لەناوبردنی کورددە بەچەندین جۆری تر دەبێت کورد چاوەروانی بێت، ئەوهەڵوێستەش کە لە ئێستادا لەلایەن چەندین دەوڵەتەوە دەبینرێت بە ووڵاتە عەرەبی و ئەوروپیەکانیشەوە جگە لەفێڵێکی سیاسی و هەڵوێستێکی ترسنۆکانە هیچ سودێک بە کورد ناگەیەنێت، چونکە ئەوان بە رێکەوتننامە و نووسرا و رێگەیان پێداون و تەنها بە رێکەوتننامەیەکی تر و بەنووسراو رێگەیان لێدەگیرێت.

* پسپۆڕی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی



PM:07:21:13/10/2019