ڕۆڵى پەروەردە وفێرکردن لە بەرجەستە کردنى کەسایەتى

ئەمەل جەلال

بەشى یەکەم:
پەروەردە و فێرکردن دەروازیەک بۆ دروستبونى کەسایەتى تاک کە لە بنەرەتدا  مرۆڤ لە ساتى دایکبونیەوە دەکەوێتە ژێر کاریگە رى ئەو ژینگەیەى تییایدا دەژیت کە ئەویش ئەو سێ قوتابخانەیەى کە کاریگەرى راستەوخۆو ناراستەوخۆیان هەیە لە سەر نەشونماى کەسى لە روى هزرى و ئاکارو و باوەرو هەلسوکەوتەکانى کە ئەوانیش یەکەمین قوتابخانە کە نیایدا دێینە ئەم جیهانە ئالۆزەوە (ماڵە) ماڵى یەکەممان ئەویش دەبێت ئەو پرسیارە بکەین ئایا ئەو ماڵە کە ئێمەى مرۆف تا چوارساڵى بەلایەنى کەمەوە و زۆر جار بە هۆى نەبونى دایەنگەو باخچەى ساوایانەوە  ناچار مندالان تا تەمەنى شەش ساڵى لە ناو ئەو ماڵەدا دەمێنێتەوە هەڵگرى هەمان خەسڵەت و پرنسیەکانى ئەو پەروەردەیەیە کە هاوتەریبە لەگەڵ بنەماو فەلسەفەى هاوچەرخ و ئەو فەلسەفەو پرۆگرامانەى کە لە قۆناغەکانى خۆێندن وەرى دەگرین  یاخود بە پێچەوانەى ئەوەى ئیمە دە یخوازین هەر خێزانەو بە پێى ئەوەى کە خۆى دەیخوازێت و ئارەزوى دەکات منداڵەکانیان گەورە دەکەن، لە کاتێکدا بیریارو شارەزاو پسپۆرانى بوارى پەروەردە کەسێتى منداڵان دەبەستنەوە بە (6) شەش سالى یەکەمى تەمەنى لە جێگیرکردن و دروستکردنى جۆرى کەسایەتیەکە لە کاتێکدا تێگەیشتنێکى باوى هەڵە هەیە کە ئەو قۆناغە لە تەمەنى منداڵان تەواو فەرامۆش کراوە و تەنها وابەستە کراوە  بە جۆرى خۆراکە کەى و پاک راگرتنى کە لە راستیدا ئەمە سادەترین ئەرکى خێزان و مافى منداڵانە بەڵام ئەوەى گرنگەو پێویستە رەنگ بداتەوە ئەوەیە لە قوتابخانەى یەکەممان چ جۆرە کەسایەتیەکمان بەرهەمهێناوە؟ 

ئایا دەتوانین هێلێکى پەیوەندى لە نێوان هەردوو قوتابخانەى یەکەم و دوەممان  کە قوتابخانەیە بدۆزینەوە؟ یاخود دەتوانیین بڵێن هەردوکیان تەواوکەرى یەکترن ولە گەڵ تێکەڵبونمان و بەرکەوتنمان  بە قوتابخانەى سێیەم کە ناو کۆمەڵگایە توشى هیچ گرفت و ئاڵۆزییەک و گرییەکى دەرونى نابینەوە؟ کە بە تێروانینى من زۆر ئەستەمە  بتوانرێت لەسەربنەماى ئەوەى دەیبینین و خوێندنەوە بۆ دۆخى بەرجەستکراو دەکەین بتوانین بەم کەرەسە فرە ڕەهەندو جیاوازەوە بتوانین  تاکێکى تەندروست بەرهەم بهێنین کە هەڵگرى خەسڵەت و بەها مرۆڤایەتیەکان بێت و ببێتە ئەو کارەکتەرەى لە ئاستى وەڵامدانەوەى قۆناغەکەو سەردەمەکەدا بێت بۆیە بە پێویستى دەزانم لە بەشى یەکەمى ئەم وتارەم تیشک بخەمە سەر رۆڵى قوتابخانەى یەکەمى منداڵ کە ئەویش ماڵە لەناو ئەو ماڵەشدا رۆڵى دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنى منداڵەکانیان لە قۆناغى شەش ساڵى یەکەمى تەمەنیان و پێداویستیەکانى ئەو تەمەنەى لە ساتى دروستبونیەوە لە هەناوى دایکیدا کە پێویستیان پێیەتى.

من لەم وتارەمدا ناچمە سەر ئەو ئەو بابەتانەى کە پەیوەندى بە پرۆسەى دایکایەتى و باوکایەتیە و پیویست دەکات ئەو دوو کەسایەتیە چۆن بن و هەڵگرى چ بەها و مەعریفەیەکى پەیوەندیدار بەو بەرپرسیارێتیە بن کە لە بەشى دووەمى ئەم وتارە قسەى لەسەر بکەین.





AM:08:23:04/11/2019