کۆنفرانسی کۆمیتەکان بەردی بناغەی کۆنگرەیەکی سەرکەوتووە

شاناز ئیبرایم ئەحمەد

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی کۆمیتەکان و نزیکبونەوەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم سوپاسی هەموو ئەو دۆستە ئازیزانە دەکەم کە بەسەرکەوتنی یەکەمین هەنگاوی کۆنگرەی یەکێتی دڵخۆش بوون لێرەوە بەڵێن بە هەموو ئەندامانی دڵسۆزی یەکێتی و ڕێبازی پیرۆزیی مام دەدەین تا دواهەناسە پارێزەر و خوێندکاری بەوەفای ئەو ڕێبازەبین کە مامی گەورە هەموو تەمەنی لەپێناو دانا دڵنیام کوردی پارچەکانی تری کوردستان چاویان لەنوێبونەوە و بەهێزبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ....

لەکۆتاییدا پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کەبەشداری پرۆسەکەبوون.

پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەوانە ئەکەم متمانەیان بەدەست هێنا سڵاوم هەیە بۆ ئەوانەی متمانەیان پێنەدرا لێرەدا هەمووان دڵسۆزن چونکە بەشداری کردن هێمای دڵسۆزیە بۆ بەهێزبوونەوە و نوێ بونەوەی یەکێتی ..

پێکەوە هەمووان دەست لەناودەست بەرەو کۆنگرەیەکی سەرکەتوو بەرەو دواڕۆژێکی گەش بۆ نەوەکانی ئایندە بەرەو ئاسودەیی گیانی مام و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان....

PM:11:47:18/11/2019