دواجار هەڵۆکە ترامپی پاشگەزکردەوە

داهۆ سالم

لەبری پاشەکشەی تەواو کە سەرۆک بەڵێنی دابوو، ئەمەریکا چەند سەد سەربازێک لە سوریا دەهێڵێتەوە.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ئەو هەڵۆیەی دەمێکە ڕاوی ئێران دەکات، سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا بە پاشگەزکردنەوەی بەشەکی دۆناڵد ترامپ لە بڕیاری کشانەوەی هەموو سەربازە ئەمەریکیەکان لە سوریا.

لە هەڵوێستێکدا کە بە نەرمی نواندن دادەنرێت لەمەڕ بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە بڕیاری پاشەکشەپێکردنی تەواوی سەربازەکانی لە سوریا، ئەو هەنگاوەی کەبوو بە مایەی بێ هیوا کردنی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا و ناچارکردنی دەیڤید ماتیسی وەزیری بەرگری بە دەستلەکارکێشانەوە، کۆشکی سپی لە ئێستادا بەنیارە ژمارەیەکی کەم بە نزیکەی 400 سەرباز لە سوریا بهێڵێتەوە.
بەپێی بەپرسە باڵاکانی کۆشکی سپی، ئەو ژمارەیە نزیکەی 200 سەربازی ئاشتی پارێز لەخۆدەگرێت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو جێگەیەی کە هێشتا ئەو هێزە کوردییانەی کە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە پاڵپشتی دەکرێن جەنگی پاشماوەکانی داعش دەکەن، وە 200 ی تریش لە بارەگای "تەنەف" جێگیردەکرێن کە بنکەیەکی سەربازی دوورەدەستە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نزیک سنوری ئەردەن.

سەرەتا بڕیارەکە لە درەنگانێکی ڕۆژی 21 ی 2 ئەمساڵ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەلایەن سارا ساندرێسی ووتەبێژی کۆشکی سپیەوە ڕاگەیەندرا، ئەوەش چەند کاژێرێکی کەم لەدووای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕەجەب تەییب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا هات. هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەسەر  بەردەوامی هەماهەنگی شیمانەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لەسەر سنوری تورکیا و سوریا، بەگوتەی کۆشکی سپی. لەم چەند مانگەی دووایدا  ئەوە دووەمجارە پاش پەیوندی تەلەفۆنی نێوان ترامپ و ئەردۆگان، بڕیاری سەرەکی لەبارەی سوریاوە ئەدرێت.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە کۆبونەوەیەکدا لە پێنتاگۆن لەگەڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت ووتی ئەرکمان لە سوریا وەک خۆی ماوەتەوە: کە تێکشکاندنی داعشە. ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی لەو وڵاتە دەمێننەوە درشتی دەخەنە سەر "ئارامی و بەهێزکردنی توانای تەناهی هێزە نێوخۆییەکان،"وای ووت.

"وەک هاوبەشێکی سیتراتیژی ئەو کارە دەکەین،" شاناهان وای ووت.

مانەوە لە سوریا، بەتایبەت لە "تەنەف" کە ڕێگە لە هاوکارییەکانی ئێران دەگرێت لە عێراقەوە بۆ سوریا، یەکێک بووە لە ئامانجەکانی بۆڵتن لە مانگەکانی ڕابووردودا. لە گەشتێکیدا لە مانگی جەنیوەری ئەمساڵدا بۆ ناوچەکە لە میانی دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانیدا کەوا ئەمەریکا پاشگەزنابێتەوە لە سیتراتیژی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، بۆڵتن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلدا لەبارەی هێشتنەوەی هێزەکانیان لەو بنکە سەربازییەدا گفتوگۆی کرد بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی تاران لە ناوچەکەدا. 

لە بنەڕەتدا تەنەف پێگەیەکی سەربازی دەرەکی بوو بۆ ڕاهێنانی چەکدارە نێوخۆییە سورییەکان. بەڵام کە داعش بەتوندی تێکشکا، تەنەف بووبە ڕاگرێکی بەهێز لە دژی کاریگەری ئێران. لە ساڵی 2017 دا بەرپرسانی ئەمەریکا "ناوچەیەکی قەدەغەکراو"یان بەدووری 34 میل بە دەوری بنکە سەربازییەکەدا دامەزراند، کە ڕێگە بە سەربازە ئەمەریکییەکان دەدات بە ڕاگەیاندنی بەرگری لە خۆکردن، هێرش بکەنە سەر هێزە ئێرانییەکان یان هەر هێزێکی تر کە بیەوێ بە ئاراستەی ئەو ناوچەیە جوڵەبکات.

بەڵام بەردەوامی هەبوونی ئەمەریکا لە تەنەف، کە دوورە لە جەنگی دژی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەترسیەکی گەورە دروستدەکات. ساڵی 2017 ڕووداوێک لە بنکە سەربازییەکە کە گواستنەوەی کاروانێکی بچوکی ئێرانییەکان بوو نزیک بوو ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئێرانی و ئەمەریکیەکانی لێ بکەوێتەوە، پیشانی دا کەوا چۆن ڕووداوێکی بچوک ئەتوانێ بەخێرایی لەو گۆڕەپانی جەنگە ئاڵۆزەدا پشێوی دروست بکات.

وە هەروەها دانانی هێزێکی بچوک لە سوریا و عێراق، سەرەڕای جەنگ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ چاودێری ئێران پرسیارێکی یاسای دەوروژێنێت لەبەر ڕۆشنای ئەو دەسەڵات پێدانەی ساڵی 2001 بۆ بەکارهێنانی هێز وەک وەڵامێک بۆ ڕووداوەکانی 11ی سێپتێمبەر، سەربازانی ئەمەریکا ئەتوانن لەدژی چەکدارە نادەوڵەتییەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدە بجەنگن. بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا  دەسەڵاتی بە ئامانجگرتنی کاراکتەری دەوڵەتی وەک ئێران و ڕووسیا و سوریا یان گروپەکانی سەربەڕژێمی سوریایان نیە مەگەر هێرشیان بکرێتەسەر و وەک بەرگری لەخۆکردن وەڵام بدەنەوە.

کۆنگرێس لە سوریا ڕێگەی بەچالاکی دژی ئێران نەداوە، ئەوەش ڕاستییەکی بنچینەییە بۆ بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریادا، یاسای ساڵی 2001 ی بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەمەریکا زۆر ناڕوونە و پێویست بە پێداچوونەوە دەکات  یاریدەدەرێکی سیناتۆر "بێرنی ساندرێس" لەسەرەتای مانگی فێبریوەری دا بە foreign policy ڕاگەیاند،" هەر هەنگاوێک لەلایەن بەڕێوەبەرێتییەکەی ترامپەوە بۆ فراوانکردنی ئەو ڕێپێدانە سەربازییە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن لەدژی ئێران بگرێتەوە، بەدڵنییاییەوە ڕەزامەندی کۆنگرێسی دەوێت."

تا ئێستا بڕیاری مانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتنە بۆ کوردەکانی سوریا، کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا بوون لە جەنگی دژی دەوڵەتی ئیسلامی. ئەو هەنگاوە ئەشێ تاڕادەیەک بە ئاراستەی بەهێزکردنی هاوپەیمانەکانی تری ئەمەریکا بەتایبەت بەریتانیا و فەرەنسا بڕوات لە ناوچەکەدا، ئەوانەی کە نیگەران بوون لەمانەوە لەسوریا ئەگەر بێتو سەربازە ئەمەریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن.

بەڵام بەرپرسانی بەرگری ئەوروپا ئەو بۆچوونەیان ڕەتکردەوە کە گوایە بەنیازی کشانەوەی خێران. ڕۆژی سێشەمە لە کۆبوونەوەیەکدا لە پێنتاگۆن، شاناهان و دیدیە ڕیندێرس وەزیری بەرگری بەلجیکا ڕەتیانکردوە کە هاوپەیمانە ئەوروپیەکان داواکاری ئەمەریکایان بۆ مانەوە لە سوریا ڕەتکردبێتەوە.

"نەخێر، وامان نەوتووە،" ڕیندرێس لە گفتوگۆکانی کۆنفرانسی تەناهی میونیخ لەبارە.

PM:09:29:03/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 661 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌